بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەکتەبی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای پێداگری لە رێگەنەدان بە دانانی کەسێکی نەشیاو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، جەختی کرد: هەمبەر بە هەوڵەکان بۆ سەپاندنی دەوڵەتێک بە هەڵوێستی گوماناوییە، بە توندی هەڵوێست دەگرین.
لەو بەیاننامەیەدا وێرای تۆمەتبارکردنی سەرۆک کۆماری عێراق بە پێشێل کردنی دەستووری ئەو وڵاتە و بەهانەدان بە مافی زۆرینە بۆ بەربژێریی سەرۆک وەزیران، هاتووە: ئەو هەنگاوانە وڵات بەرەو قەیران دەبا و ئەویش لە کاتێکدا کە خەڵکی خۆشەویستی ئێمە بەرەوڕووی ئیپیدیمیی کۆرۆنان. هەر بۆیە هەڵوێستی ئێمە بۆ خێرایی بەخشین بە پێکهاتنی دەوڵەتێکی گونجاو و خاوەن توانستی ئیدارەی وڵات لە هەلومەرجی ئێستایە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەدا جەختی لەوش کردووە: ئێمە سەرەڕای نابەشداریمان لە ڕەوتی سیاسی، بە ئاوردانەوە لە پێشینەی جیهادی پەلداکوتاو و کارەمان لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی بەردەم عێراق، خۆمان بە نوێنەری بەشێکی بەربڵاوی گەلی عێراق دەزانین. هەر بۆیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و ستانداردمان دیاری کردووە کە بە پێویستی دەزانین بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەچاوی بکات.
ئاماژەیان بەوەش دراوە: بە ئاوردانەوە لەو باوەڕ و تایبەتمەندیانە هەمبەر بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ سەپاندنی دەوڵەتێک بە هەڵوێستی گوماناوی و بە دوور لە متمانەی گەل کە هەڕەشە بێ بۆ سەر پرسە گەورەکانمان، هەڵوێستی ئاشکرا و یەکلاکەرەوە دەگرین.
............
340